بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی دەیلی سەباح لە مێدیاکانی سەر بە پارتی داد و گەشە لە زمانی بەرپرسانی باڵای ئاکەپەوە ڕایگەیاند کە ئەردۆغان جارێکی دیکە لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکان سەردەکەوێت. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەردۆغان لە لە باری یاساییەوە ئیزنی بەربژێر بوونەوەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی نییە.
ئەرکان کان دەمیر، جێگری سەرۆکی پارتی داد و گەشە، لە کۆنگرەی ناوچەیی لە پارێزگای قوجائلی ئەو بابەتەی هێنایە ئاراوە. ئەو کۆنگرە بەشێک لە ڕەوتی بووژانەوەی پارتەکە دوای هەڵبژاردنەکانی شارەوانییەکانی 31 ی مارس بوو. ئەردۆغان پێشتر وتبووی کە هەڵبژاردنەکانی 2023 دوایی هەڵبژاردنەکانی لە پۆستی سەرۆک کۆماری دەبێت.
ناوبراو رایگەیاند کە ئەردۆغان ئەگەر خودا بیەوێت، لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکان دووبارە سەردەکەوێت و پێویستی بە خولی دووهەم نابێت. ناوبراو ئاماژەی دایە سەر هاوپەیمانی پارتی داد و گەشە لەگەڵ مەهەپە و وتی: ئێمە یەکگرتوویی خۆمان لە چوارچێوەی هاوپەیمانی گەل تۆکمە دەکەینەوە و جارێکی دیکە زۆرینە لە پەرلەمان دەپارێزین.
باخچەلی لەم دواییەدا پێشنیاری دا کە لە دەستووردا چاکسازییەک بکرێت بۆ ئەوەی کە ئەردۆغان جارێکی دیکە بتوانێت لە هەڵبژاردنەکانی 2028 بەربژێر ببێت.
Your Comment